پۆليسى عێراق: به‌رپرسێكى داعش له سنوورى كه‌ركووك ده‌ستگيركرا
ده‌ستى هه‌بووه له رفاندن و كوشتنى ئه‌فسه‌رێكى عێراقى
K24 – كه‌ركووك:
سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منيى عێراق بڵاويكرده‌وه، له كه‌ركووك هێزه‌كانيان چه‌كدارێكى داعشيان ده‌ستگيركردووه، كه ده‌ستى هه‌بووه له رفاندن و كوشتنى ئه‌فسه‌رێكى عێراقى.
سه‌نته‌ره‌كه له زارى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه بڵاويكرده‌وه، هه‌واڵگرى پۆليسى ئيتيحادى و ئاژانسى هه‌واڵگرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانيويانه ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش له گوندى گردخهديجهى سه‌ر به كه‌ركووك ده‌ستگير بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، دهستگيركراوهكه، شوفێرى حه‌فاره بووه و شاره‌زا بووه له هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق و درووستكردنى حه‌شارگه بۆ چه‌كدارانى داعش له سنوورى به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين.
سه‌رچاوه: ئاژانسى الاخبارية
ئ.ر