نێچیرڤان بارزانی و یان كوبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن
هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاووتوێكرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ريی هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه تاكو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بهاوێژرێن و حكوومه‌تێك پێكبێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
تاووتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئ. م