سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی مریه‌می قازی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مریه‌می قازی سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مریه‌می قازی، خانمه نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ناوبراو كرد و هاوخه‌می خۆی به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ربڕی.
مریه‌م قازی، له ساڵی 1963 له شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، ناوبراو جگه له‌وه‌ی سه‌ر به خانه‌واده‌ی پێشه‌وا قازییه، پسپۆری بواری ئه‌ده‌بیات و چیرۆكنووس بوو، له بواره‌كانی چیرۆك، رۆمان و وه‌رگێڕاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه. ماوه‌ی 7 ساڵ له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌هاباد كاری هه‌واڵسازی كردووه.
ناوبراو رۆژی 5ی ئه‌م مانگه له شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی ئه‌دیبانی ئه‌و شاره به‌خاك سپێردرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
"بەناوی خودای گەورە و میھرەبان، بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی:
ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی، خەمباری كردم.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان، سەرجەم نووسەر، ڕۆشنبیرانی كوردستان، ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد، خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد، مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان - سنە، دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕوحی مریەم خانم بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات".
انا للە وانا الیە را‌جعون،
مەسعود بارزانی
7ی 11ی 2018"
H.B