باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
بۆ یه‌كه‌مجار كوردستان24 هاوشێوه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپا باشترین یاریزانی مانگ ده‌ستنیشان ده‌كات

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی میدیای کوردی لە پڕۆژەیەکی دیکەی نوێی دێسکی وەرزشی کوردستان24 لەمەودوا مانگانە باشترینەکانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن، بارز سه‌رتیپ هێرشبه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرا.
بارز سه‌رتیپ تاكه یاریزانه له مانگی رابردوو 3 گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد و هاوكاری تیپه‌كه‌ی كرد بۆ دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك.
بارز سه‌رتیپ ته‌مه‌نی 22 ساڵه، دوو وه‌رزه له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گوستراوه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌رزه سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یه‌كه‌مجار بارز سه‌رتیپی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیری كرد و به ئاستێكی به‌رز دره‌وشاوه‌ته‌وه.
كوردستان24، لە کۆتایی هەر مانگێک باشترینەکانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکرێن و لە سەرەتای هەر مانگێکیش پێش دەستپێکردنی یارییەکانی گەڕی یەکەمی مانگی نوێ، لەلایەن کەسایەتی جیاوازەوە باشترینەکان خەڵات دەکرێن، لە کۆتایی وەرزیش کوردستان24 هاوشێوەی میدیا جیاوازەکانی جیهان باشترینەکانی تەواوی وەرزەکە لە مەراسیمێکی تایبەت خەڵات دەکات.

