یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئاكرێ مێژووی له خولی نایاب نووسییه‌وه

له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3 یاری به‌ڕێوه چوون، دوو یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، یانه‌ی ئاكرێش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خولی نایاب تۆمار كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 1 ـ 1 زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه له پیرمام له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، حه‌مه ئیتۆ له خوله‌كی 28 گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 73ـی گێمی دووه‌م وه‌لید سه‌لمان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه پێشتر ناسناوێكی خولی نایابی كوردستانی بردۆته‌وه، كۆی خاڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 7 خاڵ.
زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 ناسناوی خولی نایابی كوردستان، ئه‌م وه‌رزه هێشتا به ئه‌ندازه‌ی وه‌رزی رابردوو هێزی خۆی ده‌رنه‌خستووه و له كۆی 4 یاری ته‌نیا 5 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
هه‌ولێر 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه چوو، محه‌مه‌د جه‌مال له خوله‌كی 11 گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات هۆگر حوسێن به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر یه‌كسان كرده‌وه، له‌م یارییه‌دا ده‌ربه‌ندیخان لێدانێكی پێناڵتی به‌فیڕۆ دا.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتووه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 5 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ زیاد كرد.
ئاكرێ 1 ـ 0 هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی ئاكرێ به ناوبژیوانی سه‌باح حه‌مه‌ره‌زا به‌ڕێوه چوو، ئاكرێ تازه‌میوانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به سه‌ره‌تایه‌كی ئێجگار خراپ ده‌ستی پێكردووه، دوای 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خولی نایاب تۆمار كرد، كاتێك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به هه‌ندرێن هێنا، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش ئه‌یاد سادق له خوله‌كی 64 تۆماری كرد.
یانه‌ی هه‌ندرێن ئه‌مه چواره‌مین یارییه‌تی له‌م وه‌رزه كه تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه و ته‌نیا خاوهین 2 خاڵه.