مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی بەلجیكا هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن
جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئه‌رده‌ن و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیداره دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق تاووتوێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه، كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان له ناوچه رزگاربووه‌كان كرده‌وه به‌و پێیه‌ی ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رێكخستنه‌وه و تێكهڵاوكردنهوهی لیواكانی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشبینی ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ئ. م