ھاوپەیمانان بنكەكانی داعش لە سنووری مەخموور بۆردوومان دەكەن
چەند ئامانجێكیان پێكاوە
K24 - ھەولێر
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی چەکدارانی داعش لە دەوروبەری مەخموور دەکەنە ئامانج.
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە بە کوردستان24 راگەیاند: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10/11/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە دۆڵەکانی بۆر، شۆڕ و بچووك لە چیای قەرەچووخ چەند بنكەیەكی چەکدارانی داعشیان بۆردومانکرد".
گوتیشی: " تا ئێستا زیانەکانی داعش لە ئەنجامی بۆردومانەکان نەزانراون".
ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە چەكدارانی داعش لە عێراق دەستیان بە ھێرش و تەقینەوە كردووەتەوە. شه‌وی 8/11/2018 بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك یه‌كێك له ریستورانته‌كانی شاره‌كه ته‌قیه‌وه، به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.