به‌غدا مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كوردستان هاوتای پارێزگاكانی دیكه ده‌كات
بۆ ساڵی 2019 بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌غدا به‌و پێشنیازه‌ی كوتله كوردستانییه‌كان رازی بووه، كه داوایانكردووه، مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان هاوتای پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بكرێت و دووپاتیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بخرێته چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2019ـه‌وه.
به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی، "بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەو ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفال کراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لەعێراق، ئەمڕۆ لیژنەیەک لەفراکسیۆنە کوردستانیە جیاوازەکان سەردانی هەریەك لە فوئاد حسین، وەزیری دارایی و مهدی علاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسیمان کرد".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له پۆسته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "هەموویان ئامادەییان نيشانداوه بۆ هاوکاری و کاری پێویست لەو بارەیەوە و دۆسیه‌ی ئەو بابەتە پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كراوه و داوامان لەوەزیری دارایی کرد، هەوڵ بدرێت لە له بودجه‌ی ٢٠١٩ پشكێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تەرخان بکرێت".
به‌هار مه‌حمود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "خولی پێشووش په‌رله‌مانتارانی كورد كاریان له‌سه‌ر ئەم بابەتە کردبوو و پاڵپشتێکی دەستوری هەیە، کە بەگوێره‌ی ماددەی ١٣٢ی دەستور دەوڵەت بەرپرسە لە دابینکردنی مافەکانی ئەم توێژانە و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانیشی پێ دەرچووە".
به‌هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌كانیان زیاد ده‌بێت.
H.B
