كەشناسی: لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت
كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
