پێشمەرگە و هاوپەیمانان جموجۆڵی داعش تاوتوێ دەکەن
راپۆرتیك لەسەر ھێرشەكانی داعش خرایەڕوو
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تاوتوێی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەکەن.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و نوێنەری هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی دژی داعش بەڕێوەچوو.
وەك لەو راگەیەندراوە ئاماژەی بۆكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی بەشەکان خوێندرانەوە و تیشکخرایە سەر رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بە گوێرەی راپۆرتەکە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووەتەوە و لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستیەکان دەیان کەس لە خەڵکی سڤیل کوژراون برینداربوون. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵك و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق.
ھ.م