نه‌ورۆز ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی له شه‌قڵاوه گێرا
نه‌ورۆز یارییه دواخراوه‌كه‌ی برده‌وه و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی خسته ریزبه‌ندییه‌كه

یانه‌ی نه‌ورۆز یارییه دواخراوه‌كه‌ی له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئاكرێ برده‌وه.
ئاكرێ به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و خراپی یاریگه‌كه‌ی دوێنێ نه‌یتوانی میوانداری نه‌ورۆز بكات و یارییه‌كه دواخرا، بۆیه ئه‌مڕۆ ئاكرێ میواندارییه‌كه‌ی بۆ شه‌قڵاوه گواسته‌وه، به‌ڵام ئه‌م یاریگه‌یه بۆیان به‌خێر نه‌شكایه‌وه و یارییه‌كه‌یان به گۆڵێك به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ دۆڕاند.
ئاكرێ گۆڵی یه‌كه‌می كرده دیاری میوانه‌كه‌یان و به هه‌ڵه تۆمار كرا و گۆڵی دووه‌میش ئاسۆ رۆسته‌م بۆ نه‌ورۆز تۆماریكرد، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌دیبایۆر تاكه گۆڵی ئاكرێ بكات، گۆڵی سێیه‌میش به مووشه‌كێك له‌لایه‌ن ئاراز مسته‌فای به‌رگریكاری نه‌ورۆز له لێدانێكی راسته‌وخۆ تۆمار كرا.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش نه‌ورۆز باڵانسی خاڵه‌كانی بۆ 10 خاڵ به‌رز كرده‌وه و بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به 4 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه.
