ماڕادۆنا: له‌ وڵاته‌كه‌ی من كه‌س هه‌ست به‌ ئارامی ناكات

ماڕادۆنا هۆكاری شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م كه‌سه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیەکانی کە لە یاری هاتنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز روویدا، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا هێرشی تووندی کردە سەر ماکری سەرۆکی وڵاتەکەی و دەڵیت: کە هۆکاری ئەو هەموو نا ئارامیەی لە ولاتەکەی هەیە سەرۆکی وڵاتەکەیەتی، چونکە ئەو نەیتوانیوە بەرپرسیارەتەکەی بە باشی جێ بە جێ بکات.

ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌ و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌ڵێت: ئەو شتانەی کە لە وڵاتەكه‌م روو دەدەن کاریگەریان بۆ سەر خەڵک دەبێت، رێز لە هیچ کەسێک ناگیرێت و هیچ شتێک لە شوێنی خۆی نیە و ئاڵۆزیەکی زۆر هەیە.

ماڕادۆنا گوتیشی: لە ئارجێنتینا زۆر کەس ترسی هەیە بچێتە یاریگەکان بۆ سەیر کردنی یارییەکانی یانەکانیان، من کەسێکم وڵاتی خۆم زۆر خۆش دەوێت، بەڵام بەداخەوە دەتوانم بڵێم ئەوەی کە روو دەدات و بەسەرمان دێت راستیە و کەس ناتوانێت بیشارێتەوە، چونکە زۆربەی هاونیشتیمانەکانم دەنگیان بە ماکری داو و ئەویش بوو بە سەرۆک، هەرچەندە دەنگی من بۆ ئەو نەبوو.

ماڕادۆنا ده‌شڵێت: لە وڵاتەکەی من هەموو شتێک روو دەدات، هیچ کەسێک ئارامی نیە و بەرپرسی هەموو ئەم نا ئارامیانەش ماکری سەرۆکی وڵاتە، لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە بەرپرسیاریتیەکەی بە باشی جێ بە جێ بکات.

Fly Erbil Advertisment