به‌فه‌رمی بۆ جارێكی دیكه‌ یاری جامی سووپه‌ر كلاسیكۆ دواخرا

یارییه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

بە شێوەیەکی فەرمی یاری گەڕانەوەی فاینالی جامی لیبەرتادۆریس نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجونیۆرز دواخرا.

دوای ئەو ڕوداوانەی پێش فاینالڵی جامی لیبەرتادۆرێس و هێرشی بەشێک لە هاندەرانی یانەی ریڤەرپلەیت بۆ سەر پاسی یاریزانانی بەرامبەر کە بووە هۆی بریندار بوونی چەندی یاریزانێکی بۆکا، ئەم یانەیە بە فەرمی داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور کرد کە یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوا بخەن، چونکە هەرەشەی زۆر لەسەر هاندەران یاریزانەکانیان هەیە، فێدراسیۆنەکەش بەم داوایە رازی بوو و یارییەکەیان دواخست، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی یارییەکە دیاری نەکراوە.

بریار بوو یاری هاتنەوەی فایناڵی سوپەری لیبەرتادۆرێس شەوی شەممە بکرێت، بەڵام بە هۆی هێرشی هاندەرانی ریڤەرپلەیت بۆ سەر پاسی یاریزانانی یانەی بەرامبەر یارییەکە بۆ شەوی رابردوو دواخرا و دواجاریش بریاردرا کە یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

Fly Erbil Advertisment