توركیا ئه‌و كه‌سه‌ی دۆزییه‌وه كه له شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی خاشوقچی یارمه‌تی تیمی سعوودییه‌ی داوه
هێشتا زیندوو بوو.. پلان بۆ شاردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی ته‌رمه‌كه‌ی داڕێژرا
K24- هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی توركیا رایگه‌یاند، سه‌ره‌داوێكی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌ستكه‌وتووه، كه له بردنه‌ده‌ره‌وه و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه پارچهپارچهكراوهكهی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی یارمه‌تی ئه‌و تیمه‌ی داوه كه بۆ كوشتنی خاشوقچی هاتبوونه كونسۆڵخانه‌ی شانشینی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكاری گشتی توركیا ئاشكرایكرد، "به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، كه كه‌سێكی سعوودییه و دانیشتووی شاری یالوفای نزیك ئیسته‌نبوڵه و رۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی سعوودیه‌وه كردووه، كه تاوانی كوشتنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
داواكاری گشتی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تی شاردنه‌وه و بێ سه‌ر و شوێنكردنی ته‌رمی خاشوقچی دوای پارچه‌پارچه‌كردنی كراوه".
H.B