یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
ئه‌مڕۆ چوار یاریی له گه‌ڕی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌كانی ئاسۆ، خاك و گاره سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
یانه‌ی ئاسۆ له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی یانه‌ی رزگاری نوێنه‌ری گه‌رمیان كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی ئاسۆ ته‌واو بوو، تاكه گۆڵێ یارییه‌كه‌ش محه‌مه‌د عه‌نته‌ر له خوله‌كی 42 تۆماری كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا له شاری دهۆك یانه‌ی گاره میوانداری خانه‌قینی كرد.
له خوله‌كی 33 ئه‌حمه‌د جاسم گۆڵی یه‌كه‌می گاره‌ی میوانداری كرد، هه‌مان یاریزان له رێگه‌ی پێناڵی گۆڵی دووه‌می گاره‌ی دژی خانه‌قین كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا كفری و سه‌ید سادق رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه و هه‌ردوو لا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، له شاری كه‌ركووك، یانه‌ی خاك به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی سۆلاڤی هاوشاری هینا.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان چوار یاری دیكه به‌ڕێوه بچن كه پێكهاتوون له (ئاشتی ـ كۆیه)، (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ـ هه‌ڵۆ)، (ئاڵتون كۆپری ـ سۆران)، (شێخان ـ سیروانی نوێ).