نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داواى دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاڵيبان ده‌كات
سێ جار ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵيبان كۆبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنيۆ گوتيريش، داواى له حكومه‌تى كابوڵ و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئيسلامى ئه‌فغانستان كرد، راسته‌وخۆ ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
هاوكات سه‌رۆكى ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نى، تيمێكى 12 كه‌سى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان پێكهێناوه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى وه‌زارى، كه تايبه‌ت به ئه‌فغانستان له جنێڤ به‌ڕێوه‌چوو، سكرتێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتى: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى سياسيى زۆر پێويسته.
گوتيشى: ئێستا ده‌رفه‌تێكى ناوازه هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستانى راسته‌وخۆى نێوان كابوڵ و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكى ئه‌فغانستان، كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، رايگه‌ياند، پلانى دانووستانى ئاشتيمان داناوه و تيمێكى 12 كهسيمان بۆ دانووستان پێكهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌وڵده‌ده‌ين بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان بهێنينه ناو پرۆسه‌ى سياسى ئه‌فغانستانه‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، فێدريكا موگرينى له جنێڤ، رايگه‌ياند، ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه كابوڵ و تاڵيبان گفتوگۆ بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان هێرشه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌فغانستان زياتر كردووه.
له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى، هه‌وڵه‌كانيان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانووستان په‌ره پێداوه.
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان ئاشكرايكردووه، له مانگى رابردوودا 3 كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئهمهريكايى له قه‌ته‌ر ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: AFP
ئ.ر