به‌شار جه‌عفه‌رى: توركيا له عه‌فرين ده‌ستى به سياسه‌تى تهتريك كردووه
ناوى شار و شارۆچكه‌كان ده‌گۆڕێت و ليره‌ى توركى سه‌پاندووه و پرۆگرامى خوێندنى گۆڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى شاندى حكومه‌تى سووريا بۆ دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه، په‌رده‌ى له‌سه‌ر سياسه‌تى توركيا له عه‌فرين هه‌ڵماڵى و رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره خه‌ريكى به تورك كردنى ئه‌و ناوچانه‌ى سووريايه.
به‌شار جه‌عفه‌رى سه‌باره‌ت به سياسه‌تى توركيا له سنوورى عه‌فرين، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: وێنه‌م لايه، له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ربازه توركه‌كان خهريكن ناوى شارۆچكه‌يه‌كى سووريا له باكوورى خۆرئاوا ده‌گۆڕن.
گوتيشى: ناوى ئه‌و شارۆچكه‌يه "قسطل مقداد" و گۆڕيويانه بۆ "سلجوق أوباصي".
روونيشيكرده‌وه، هێزه‌كانى توركيا دواى ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ناشه‌رعى هاتنه ناو خاكى سووريا به چڕى ده‌ستيان كردووه به گۆڕينى سيماى ناوچه‌كه و ئێستا له چه‌ندين شار و شارۆچكه‌ى باكوورى خۆرئاواى سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه.

سه‌رۆكى شاندى دانووستانكارى سووريا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هێزه‌كانى توركيا خه‌ريكى پيادهكردنى سياسه‌تى "تتريك"ن كه به ماناى به تورك كردن دێت و ئێستا له‌و ناوچانه‌ى داگيريان كردووه، له برى ليره‌ى سووريا، ليره‌ى توركى وه‌ك دراوى مامه‌ڵه سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها پرۆگرامى خوێندنى قوتابخانه‌كانيان گۆڕيوه.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له قوتابخانه‌كاندا ئاڵاى سووريا هێنراوه‌ته خواره‌وه و ئاڵاى توركيا به‌رز كراوه‌ته‌وه و منداڵانى سووريا ناچار ده‌كرێن سڵاو له ئاڵاى توركيا بكه‌ن.

سوپاى توركيا له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستى به ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عه‌فرين كرد و دواى 57 رۆژ شه‌ڕ و پێكدادان له 19ى ئازار/ مارسى 2018، توانى بگاته ناوه‌ندى شارى عه‌فرين و هێزه كوردييه‌كان ناچار به پاشه‌كشێ بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى عه‌فرين.



سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر