ئه‌مه‌ريكا: بۆ ئێمه كات گونجاو نييه به‌ڵام ده‌بێت ئێران له سووريا بكشێته‌وه
رووسياش داواى ده‌رچوونى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
واشنتن رايگه‌ياند، هێشتا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا بكشێته‌وه، به‌ڵام پێويسته هه‌موو سه‌ربازه ئێرانييه‌كان له سووريا بكشێنه‌وه.
نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا، جێمس جيفرى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌كه‌ى گوتى: هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئێران له سووريا بكشێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وه‌مان به روونى به رووسه‌كان وتووه، كه ناكرێت ئێرانييه‌كان له سووريا بمێننه‌وه.
ئاشكراشيكرد، رووسيا به‌رده‌وام داوا ده‌كات هێزه ئه‌مه‌ريكييه‌كان به په‌له خاكى سووريا بهجێبهێڵن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا گونجاو نييه.