به فه‌رمی سكاڵۆنی به راهێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئارجێنتینا ده‌مێنێته‌وه
سكاڵۆنی 4 یاری به‌بێ لیۆنێل مێسی برده‌وه

لیۆنێل سكالۆنی به‌فه‌رمی تا كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای2019 له راهێنه‌رایه‌تی ئارجێنتینا به‌رده‌وام ده‌بێت.
كلاودیۆ تابیا سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا مانه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره‌ی راگه‌یاند و دوای سێ مانگ له راهێنه‌رایه‌تی كاتی، سكالۆنی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی تاكو كۆپا ئه‌مریكای داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت كه بڕازیل میوانداریی ده‌كات.
سكالۆنی له‌ماوه‌ی 3 مانگدا له شه‌ش یاریی سه‌ركردایه‌تی تانگۆی كرد و له چواریاندا به‌رامبه‌ر گواتیمالا و عێراق مه‌كسیك به‌بێ لیۆنێل مێسی بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا یه‌كسان بوون و به‌رامبه‌ر بڕازیلیش دۆڕان.
لیۆنێل سكاڵۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له دایكبووی شاری رۆزاریۆی وڵاتی ئارجێنتینایه، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌ی نیوزئۆڵد بۆیز، ئیستیودیانتس، وێستهام، رایسینگ سانتاندێر، لازیۆ، مایۆركا و ئاتڵانتا كردووه.
وه‌ك راهێنه‌ریش كاری یاریده‌ده‌ری كردووه له یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا، ماوه‌ی 3 مانگیشه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.