هائارێتس: كورده‌كانى سووريا باجى كوژرانى خاشوقچى ده‌ده‌ن
راپۆرتێكى شيكارى سه‌باره‌ت به‌و دۆسييه‌يه

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى هائارێتسى ئيسرائيلى له باره‌ى دۆسييه‌ى كوژرانى جه‌مال خاشوقچييه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه كوردى سووريا باجه‌كه‌ى بده‌ن.
رۆژنامه‌كه، راپۆرتێكى شيكارى سه‌باره‌ت به‌و دۆسييه‌يه، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه:
كوژرانى خاشوقچى له 2ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا له ناو كونسوڵخانه‌ى سعووديه، له ئه‌سته‌نبوڵ و ئاشكرابوونى ئه‌و ئابڕووچوونه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا تاى ته‌رازووى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ردۆغاندا شكاندووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان ئێستا له ره‌وشێكدايه، كه تره‌مپ پێويستى پێيه‌تى و سه‌رۆكى رووسياش، ڤلاديمێر پوتن به نه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
يه‌كێتى ئه‌وروپاش دانووستانه‌كانى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌نقه‌ره له يه‌كێتييه‌كه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
هاوكات جێنشينى سعوودييه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان خوازيارى كۆبوونه‌وه‌يه له‌گه‌ڵ تره‌مپدا، به‌ڵام ئه‌وه تره‌مپه و جارێى په‌له‌ى له كۆبوونه‌وه نييه.
كاتێك ئه‌ردۆغان له ئازار/ مارسى 2015دا سه‌ردانى جدده‌ى سعوودييه‌ى كرد، ئه‌و كات ته‌نيا پارێزگارى شاره‌كه هاتبووه پێشوازى. به‌ڵام دواى چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانه‌كه، عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسر سه‌ردانى ريازى كرد و له ئاستێكى به‌رزدا پێشوازى لێكرا، ئه‌وه‌ش خواستى سعوودييه‌ى پيشان ده‌دا و ده‌ركه‌وت ئه‌و كاته سعوودييه زۆر بايه‌خى دانه‌نابوو بۆ ئه‌ردۆغان به‌و پێيه‌ى هێشتا ته‌نيا پاڵێوراوێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى بێته ميحوه‌رى سعوودييه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر به وردى چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخۆ سه‌رۆكى توركيا، رازى ده‌بێت له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى سه‌رانى جى 20 محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له‌گه‌ڵى كۆببێته‌وه و ئايا پێشوازى ده‌كات، ياخود ئايا ئه‌ستۆپاكى بن سه‌لمان له دۆسييه‌ى خاشوقچى راده‌گه‌يه‌نێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه تره‌مپ ره‌تيكرده‌وه، پشت به‌و راپۆرته‌ى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى ببه‌ستێت، كه گه‌يشتووه‌ته به‌و ئاسته‌ى دانى پێدا بنێت، بن سه‌لمان نه‌ك هه‌ر ئاگادارى رووداوه‌كه بووه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ئه‌و فه‌رمانى به كوشتنى خاشوقچى كردووه.
ئه‌ردۆغان له لايه‌ن خۆيه‌وه په‌له‌ى نييه. وا مه‌زنده ده‌كرێت، هێشتا زۆر زانيارى و راستى ديكه لاى توركيا هه‌بن، يان به‌ڵگه‌ى زۆرتر له‌به‌ر ده‌ستى بن و بتوانێت به باشى بن سه‌لمان گيرۆده بكات، به‌ڵام هێشتا بڵاوى نه‌كردوونه‌ته‌وه.
ململانێ راسته‌قينه‌كه له نێوان ئه‌ردۆغان و بن سه‌لماندا نييه، به‌ڵكو له نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپدايه. به تايبه‌تى كاتێك ئه‌نقه‌ره دركى كردووه، تره‌مپ هه‌موو نرخێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بن سه‌لمان له‌و دۆخه دژواره‌ى تێيكه‌وتووه، رزگار بكات و پارێزگارى له ره‌وشى سعوودييه بكات بۆ ئه‌وه‌ى له حاڵه‌تى سه‌لماندنى ئه‌گه‌رى تێوه‌گلانى بن سه‌لمان له دۆسييه‌كه ره‌وشى نه‌هه‌ژێت.
ئه‌ردۆغان ئاماده‌يه هاوكارى تره‌مپ بكات، به‌ڵام به بێ به‌رامبه‌ر و به خۆڕايى ئه‌وه ناكات.
ئاشكرايه، ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ى نيگه‌ران كردووه، هاوكارى و پشتيوانى ئه‌مه‌ريكايه له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه)، كه به لاى حكومه‌تى توركياوه، رێكخراوێكى تيرۆريستييه.
ئێستا ئه‌مه‌ريكا، چه‌ندين خاڵى چاودێرى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا دامه‌زراندووه. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيمس ماتيس دڵنيايى داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه بوونه‌ته هۆشدارييه‌ك بۆ سه‌ربازانى توركيا تاوه‌كو سنوور نه‌به‌زێنن.
ئه‌م هه‌فته‌يه‌ش جارێكى ديكه ئه‌ردۆغان داواى له ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه، واز له كورده‌كان بهێنێت و په‌يوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ توركيا به‌هێزتر بكات و توركياشى به هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى و هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه ناوبرد.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه، ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ده‌خاته نێوان دوو بژاره‌وه، يان توركيا هه‌ڵبژێرێت، ياخود ده‌ستبه‌ردارى كورد ببێت. به‌ڵام دۆسيه‌ى خاشوقچى ئه‌مجاره بووه‌ته كارتێكى به‌هێز به ده‌ست ئه‌ردۆغانه‌وه. بێگومان تره‌مپ ناچار به بڕياردان ده‌كات و كورده‌كانيش ناچار ده‌كرێن باجى پاراستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان واشنتن و رياز بده‌ن.
ئ.ڕ