ریال مه‌درید به‌بێ 5 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌كات
سۆلاری لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند
.jpg)
ریال مه‌درید له گه‌ری چوارده‌می لالیگا له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری ڤالینسیا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه له‌كاتێكدا له‌م وه‌رزه هه‌ردوو یانه به‌دۆخێكی تێپه‌رده‌بن و خانه‌كانی شه‌شه‌م و یازده‌میان گرتووه.
ریال مه‌درید دواین یاری چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌و به‌فه‌رمی بلیتی قۆناخی داهاتووی بری، هانده‌رانی یانه‌كه‌ش ده‌یانه‌وی ئه‌نجامه باشه‌كانی چامپیۆنزلیگ بگوازنه‌وه لالیگاش، سانتیاگۆ سۆلاری به‌ر له‌یارییه‌كه باسی له‌به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی لیپه‌رتادۆریس كرد‌و ره‌تیشی كرده‌وه یارییه‌كه به‌ئاسان سه‌یر بكه‌ن.
له باره‌ی ئه‌م یارییه سۆلاری ده‌ڵێت: ئێمه خۆمان ئاماده كردووه و ده‌مانه‌وێ رێگه به شكستی زیاتر نه‌ده‌ین، ڤالێنسیاش یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌و ئێستا جیاوازتره به‌روارد به ده‌ستپیكی خول، بۆیه پێویسته به‌وریاییه‌وه یاری بكه‌ین، بێنزیما به‌لای منه‌وه هێرشبه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌و هه‌مووكات رۆل و پێگه له‌یاریگادیاره.
ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه به فه‌رمی له تواناكانی (كاسیمیر، كرووس، مارسێلۆ، ناچۆ و خیسۆس ڤایخۆ بێبه‌ش ده‌بێت).
له به‌رامبه‌ردا ڤالینسیا بۆ ئه‌م یارییه هه‌ریه‌ك له رۆدریگۆ مۆرینۆو ئیزیكۆێل گارای و دینیس چێرشیڤ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری یارییه‌كه ناكه‌ن.
