به فه‌رمی، رۆبن ماڵئاوایی له بایرن میونشن ده‌كات
رۆبن به ناچاری دوای 10 ساڵ له بایرن میونشن ده‌ڕوات

ئارییێن رۆبن هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی به‌فه‌رمی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا جێده‌هێڵێت.
ئاریان رۆبن رایگه‌یاند له كۆتایی وه‌رز دوای 10 ساڵ یاریكردن له بۆندزلیگا ریزه‌كانی بایرن میونشن جێده‌هێڵێت.
رۆبن ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 34 ساڵ و به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی ئاستی له دابه‌زیندایه و ئه‌مه‌ش ناچاری كردووه بڕیاری جێهێشتنی یانه باڤاریه‌كه بدات، كه ئه‌م یانه‌یه له‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و له خانه‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.
ئاریان رۆبن له هاوینی 2009 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 27 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی بایرن میونشن گواسترایه‌وه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت. رۆبن له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه، 305 یاری بۆ بایرن كردووه، 143 گۆڵ و 101 ئاسیستی تۆمار كردووه.