لاڤرۆڤ: ئه‌مه‌ريكا يارى به كارتى كورده‌وه ده‌كات
ئه‌وه‌ى له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات رووده‌دات، مايه‌ى قبوڵكردن نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، ره‌فتارى ئه‌مه‌ريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات پێشێلكردنى ئاشكراى بنه‌ماى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه و ياريكردنه به كارتى كورديى.
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا، لاڤرۆڤ گوتى: به تێپه‌ڕينى كات ده‌ركه‌وتووه، وڵاتانى رۆژئاوايى هيچ ستراتيژێكى جێگرهوهيان بۆ سياسه‌تى رووسيا له سووريا نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات رووده‌دات، مايه‌ى قبوڵكردن نييه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكى ئه‌وه‌يه دامه‌زراوه‌ى ديكه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى دامه‌زراوه حكومييه‌كان دابمه‌زرێنێت.
لاڤرۆڤ ئاشكراشيكرد، ئه‌مه‌ريكا يارى به كارتى كوردييه‌وه ده‌كات. ئه‌وه‌ش يارييه‌كى مه‌ترسيداره. چونكه پرسى كورد به نسبه‌ت زۆر وڵاتى ناوچه‌كه‌وه هه‌ستياره. واته نه‌ك ته‌نيا بۆ سووريا، به‌ڵكو بۆ عێراق و ئێران و توركياش هه‌ستياره.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر