به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
ئه‌م یاریزانه له خوله‌كی 84 هاته نێو یاریگه و گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دواخوله‌كه‌كانه به گۆڵێكی كوشنده دێربی مێرسیسایدی له ئێڤه‌رتۆن برده‌وه، به‌مه‌ش لیڤه‌رپوول بووه تاكه یانه له پرێمه‌رلیگ كه زۆرترین گۆڵی له دوای 90 خوله‌ك تۆمار كردووه.
لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی چوارده‌ی پرێمه‌رلیگ له دێربی مێرسیساید میوانداری ئێڤه‌رتۆنی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه.
به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام له خوله‌كی شه‌شه‌می كاتی زیادكراو دیفۆك ئۆریجی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو ئه‌م یاریزانه له خوله‌كی 84 هاته نێو یاریگه.
لیڤه‌رپوول خاڵه‌كانی گه‌یانده 36خاڵ و له پله‌ی دووه‌م و له شوێنكه‌وتنی مانچێسته‌ر سیتی به‌رده‌وامه، ئێڤه‌رتۆنیش 22 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌مه.