خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی جیاوازی تێپه‌ڕ كرد
یارییه‌كی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا

له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ 4 یاری به‌ڕێوه چوون، یانه‌ی ئاشتی گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه تۆمار كرد، سێروانی نوێش شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد.
سیروانی نوێ لوتكه‌ی چۆل نه‌كرد
له سلێمانی، سیروانی نوێ میوانداریی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 2 ـ 1 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی نوێ كۆتایی هات، تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی به‌هائه‌دین به‌كر تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی سیروانی نوێ به 3 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به ته‌نیا 2 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م و پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دابه‌زی.
كۆیه گۆڵبارانی هه‌ڵۆی كرد
له یارییه‌كی دیكه‌دا، كۆیه میوانداریی هه‌ڵۆیه‌كانی بارزانی كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی كۆیه كۆتایی هات، به‌مه‌ش كۆیه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌ده‌ستهێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵۆ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی.
ئاشتی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
یانه‌ی ئاشتی له سلێمانی باوه‌شی بۆ یانه‌ی ئاڵتون كۆپری كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به 5 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتی كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئاشتی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وتن، له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به ته‌نیا یه‌ك خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
یارییه‌كی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت
یانه‌ی سۆران له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شیخانی كرد، یارییه‌كه به ئه‌نجامی (2 ـ 1) له به‌رژه‌وه‌ندی سۆران بوو، به‌ڵام له خوله‌كی 85 ناوبژیوان گۆڵێكی شێخانی به بیانووی ئۆفساید ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی شێخانی لێكه‌وته‌وه و یاریگه‌یان جێهێشت و یارییه‌كه ته‌واونه‌كرا.
به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی چاره‌نووسی ئه‌م یارییه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.