ئه‌ردوغان دڵی به رووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا خۆش ده‌كات
ئه‌ردوغان: ئێله‌گه زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا شكستی تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت له ئه‌وروپا ده‌سه‌لمێنێت
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه له‌و رووداوانه ده‌ڕوانین، كه له شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا ده‌گوزه‌رێن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی شه‌قامه‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسای ته‌نیوه، كه تائێستا به هۆیه‌وه زیاتر له 700 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
ئه‌ردوغان له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "سه‌یركه‌ن پۆلیسی ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن كه پۆلیسی ئێمه‌یان به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی تۆمه‌تبار ده‌كرد، له‌كاتێكدا پۆلیسی ئێمه دادپه‌روه‌رن", هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی له‌پێناو قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ری سیاسی خۆیان دژایه‌تی په‌نابه‌ران و ئیسلامیان ده‌كرد، كه‌وتنه‌وه ناو ئه‌و چاڵه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندبوو، دیواری ئه‌منییان هه‌ر له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی خۆیانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری نه‌ك له‌لایه‌ن په‌نابه‌ران و موسڵمانانه‌وه".
ئه‌ردوغان له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "خۆپیشاندانی ئێله‌گه زه‌رده‌كان شكستی ئه‌وروپا له تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت، ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له شاری ئیسته‌نبوڵ هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه له‌و رووداوانه ده‌ڕوانین كه شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه"، هه‌روه‌ها به زمانی سه‌ڕسوڕمانه‌وه پرسیاری دۆخی ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئایا ده‌بینن له ئه‌وروپا چی ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه به‌رامبه‌ر كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا له 15ی ته‌ممووز بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا دۆخی ئه‌وانه به‌چاوی خۆتان ده‌بینن كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بێده‌نگ بوون، كه هه‌وڵیاندا شه‌قامه‌كانمان خه‌ڵتانی خوێن بكه‌ن و به‌ئاگر بیانسووتێنن. ئێستا ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ئه‌وروپا گڕیانگرتووه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردوغان دژایه‌تی خۆشی بۆ ئه‌و دۆخه راگه‌یاند كه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی پاریس و ناڕه‌زایه‌تی خۆشی له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران نیشاندا.
H.B