توركیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ستگیر ده‌كات
له رێگهدابوونه بۆ یۆنان
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی توركیا، 27 په‌نابه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یه‌كیان عێراقین و ویستوویانه له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه بچنه یۆنان.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند، پۆلیس زانیاری له باره‌ی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری نایاسایی پێشگه‌یشت كه له شاری ئیستانبوله‌وه ویستوویانه بچنه یۆنان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، له كاتی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، پۆلیس 27 په‌نابه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركرد، كه عێراقی، پاكستانی، تونسی، مه‌غریبی و جه‌زائیری تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌نابه‌رانه ویستوویانه له رۆژئاوای توركیاوه بچنه یۆنان و له‌وێوه‌ش بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی.
ئێستاش ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه، گوازراونه‌ته‌وه شاری ئه‌ده‌رنه و له‌وێوه‌یش رێكاری یاسایی پێویست بۆ ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیان، به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
ئ. م