ئه‌ردۆغان: ئيدى كه‌س له باره‌ى ديموكراتييهوه وانه‌مان پێ نه‌ڵێته‌وه
بۆ فه‌ره‌نسا خۆيان كردووه‌ته كه‌ڕ و لاڵ و كه‌سيان هيچ ناڵێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى گرت له سياسه‌تى جياى هه‌ندێك لايه‌ن له باره‌ى رووداوه‌كانى ئێستاى فه‌ره‌نسا، كه بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردووه و رووداوه‌كانى مانگى ئايارى شه‌قامى تهقيسمى توركيا، كه ناڕه‌زاييان ده‌رده‌بڕى.
له وته‌يه‌كدا كه به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى جاڕدانى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ پێشكه‌شيكرد، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌وانه‌ى هه‌موو هه‌وڵى خۆيان خستبووه گه‌ڕ بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانى مرۆڤ له رووداوه‌كانى تهقسيمدا، ئێستا خۆيان كه‌ڕ و كوێر كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له پاريس رووده‌دات".
گوتيشى: "له باره‌ى رووداوه‌كانى ئێره‌وه دنيايان هێنابووه يه‌ك، چونكه له توركيا بوون. ئه‌وانه‌ى داوايان ده‌كرد، سنووره‌كانمان به‌ره‌و رووى په‌نابه‌ران بكه‌ينه‌وه، خۆيان به رێككارى زۆر توند پێشوازيان له هه‌مان ئه‌و په‌نابه‌رانه كرد، ئايا كێ به‌رگرى له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات، ئێمه يان ئه‌وان؟".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئيدى له‌مه به‌دوا پێويست ناكات كه‌س وانه له باره‌ى ديموكراتى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييهكان به توركيا بڵێته‌وه".