ماکرۆن ملکەچی خۆپیشاندەران بوو

مووچە زیاد دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ زیاتر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا و زیاد بوونی زیان و قوربانییەکان، شەوی دووشەممە 11/11/2018، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، وتارێکی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەشکرد.

سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی دا، کەمترین مووچەکان بەبڕی  7% زیاد بکات و لە مانگی پێنجی ساڵی داهاتووش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها بڕیاریدا باج لەسەر ئەو کەسانە هەڵبگرێت کە کاری زیاد (ئۆڤەر تایم) دەکەن و باجێکی نوێ بۆ ئەو کەسانە دابنێت کە مانگانە داهاتییان کەمتر لە 2000 یۆرۆیە.

ماکرۆن راشیگەیاند: "هیچ توندووتیژیەک لە ژێر هەر پاساوێک نابێت ئەنجام بدرێت، دەبێت ئارامی و رێکخراوەیی بەرقەرار بێت".

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی نووسیویەتی، پارتە نەیارەکانی ماکرۆن، لە دوای پێشکەشکردنی وتارەکە، ناڕازین و دەڵێن سەرۆکی فەرەنسا دەبوو چاکسازی زیاتر بکات و داواش دەکەن خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.

دەیان هەزار خۆپیشاندەر ماوەی دوو هەفتەیە لە فەرەنسا بۆ کەمکردنەوەی باج و نرخی سووتەمەنی رژاونەتە سەر شەقامەکان و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە و هەزار و 700 خۆپیشاندەری دەستگیرکردووە.

‌H.J