فه‌ره‌نسا.. له هێرشێكدا 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سیش برینداربوون
میدیاكانی فه‌ره‌نسا ورده‌كاریی له باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له ئاكامی هێرشێكدا له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی تایبه‌ت به جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا، 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی ئه‌وروپا، وێنه و زانیاری‌یان له باره‌ی گومانلێكراوی هێرشه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه، له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غریبییه.
رۆژنامه‌ی "لا فیگارۆ"ی فه‌ره‌نسیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، گومانلێكراوی سه‌ره‌كی، گه‌نجێكه به ناوی "شه‌ریف شیكات" و ته‌مه‌نی 29 ساڵه، له شاری ستراسبۆرگ له‌دایكبووه، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا (نزیك سنووری ئه‌ڵمانیا).
Cherif, il killer ricercato: nato a Strasburgo, nel suo passato solo reati comuni https://t.co/1l0YcM5exF pic.twitter.com/uS1MPkA1Bc
— Corriere della Sera (@Corriere) December 11, 2018
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی كردووه، ئه‌و گه‌نجه له‌لای پۆلیس تۆماری تاوانكاری هه‌بووه و به بیری توندڕه‌وی ئه‌نجامدانی توندوتیژی ناسراو بوو.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، پێشتر ئه‌و كه‌سه چه‌ندین كرده‌وه‌ی دزیكردنی له چه‌ند ماركێتێك له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا برینداربووه به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌كراوه، ئێستاش گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكردووه و نزیكه‌ی 350 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شدارن.
Strasbourg Shooting:
— PM Breaking News (@PMBreakingNews) December 11, 2018
- At least 3 dead, 11 injured, after shooting at a Christmas market in Strasbourg, France (Via @Le_progres)
- Shooter is at large
- The gunman has been identified and a man hunt is underway
- City center is on lockdownpic.twitter.com/1J3I4dQZ6U
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس ئاشكرای كردووه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه، دوای رووداوه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تاكسی رایكردووه، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێری تاكسییه‌كه‌ی وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، ده‌بووایه پۆلیس سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 له ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام كه چوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی له‌وێ نه‌بووه، له كاتی پشكنینی ماڵه‌كه‌شی، بڕێك مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه.
#Strasbourg : plus de 600 membres des forces de l'ordre sont mobilisés dans et autour de la ville pour tenter de retrouver le suspect (plus de 420 policiers et près de 200 gendarmes)https://t.co/TAxWoiKpjn
— franceinfo (@franceinfo) December 12, 2018
Footage From Down The Road!@cnnbrk @CNN @CNNImpact @BBCWorld #Strasburg #Shooting #France #Paris #StrasburgShooting pic.twitter.com/nRocpLUXEv
— Paul (@JackLawson224) December 11, 2018
له باره‌ی ئامارهكانیشهوه، میدیاكان له سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسه‌وه بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه 3 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوان ببێته 4 كه‌س.
ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، له‌سه‌ر سنووری سووریا و عێراق، به‌ڵام تا ئێستا نه رێكخراوی داعش و نه هیچ گرووپێكی دیكه‌ی توندڕه‌وی، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م