توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات
ئه‌ردۆغان: هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ كۆتاییهێنانه به‌و رێكخراوه "تیرۆریستییه" جوداخوازه‌ی له ناوچه‌كه‌دان

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12/12/2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێزه‌كانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان له رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه ناكرێنه ئامانج".
ئه‌ردۆغان گووتی: "ته‌ئكیدمان كرده‌وه‌و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ كۆتاییهێنانه به‌و رێكخراوه "تیرۆریستییه" جوداخوازه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا".
سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێت: "شاری ئیدلب له باكووری سووریا، له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی قوتار كرا، ئێستا كاتی پاككردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوراته له "تیرۆر".
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌رێی تایبه‌ت به شاری منبج، ئه‌ردۆغان گووتی: "هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ته‌كتیكی ده‌ستی ده‌ستیكردن په‌یڕه‌و كراوه، به‌ڵام ھێشتا نه‌خشه رێگاكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت".