ناوى ئه‌و وڵاته‌ى يه‌كه‌مجار بۆردومانى داعشى كرد ئاشكرا كرا
هێزى ئاسمانى عێراق يه‌ك فڕۆكه‌شى نه‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى كۆچكردووى عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانى، فه‌ريقى خانه‌نشين، وه‌فيق سامه‌ڕائى رايگه‌ياند، يه‌كه‌م وڵات كه بۆردومانى چه‌كدارانى داعشى به فڕۆكه كرد، ئێران بوو.
وه‌فيق سامه‌ڕائى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: له سه‌روبه‌ندى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر شاره‌كانى عێراق، زۆرينه‌ى چه‌كى عێراق له لايه‌ن ئێرانه‌وه ده‌نێردرا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هێزى ئاسمانى عێراق يه‌ك فڕۆكه‌شى نه‌بوو، ئه‌و كاته ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس، په‌يوه‌ندى به ئێرانه‌وه كرد و داوايكرد 4 يان 5 فڕۆكه‌ى سيخۆى به په‌له بنێرێت بۆ بۆردومانكردنى داعش له ناوچه‌كانى باكوورى سامه‌ڕا.
روونيشيكرده‌وه، سه‌ره‌تا گه‌نجانى عێراق رووبه‌ڕووى داعش بوونه‌وه و دواتر هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هاته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.