بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و پێشبینی كردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور و تەم بێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەكاتی جیاجیا و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
