تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیر كرا
لەكاتی دزیكردن دەستگیركراوە
K24 - سلێمانی
تۆمەتبارێك لە سلێمانی لەكاتی ھەوڵدان بۆ دزیكردن دەستگیر كرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە گەڕەكی كانێسكان لەشاری سلێمانی، شۆفێرێكی تاكسی بە مەبەستی كڕینی هەندێك پێداویستی ئۆتۆمبێلەكەی بەجێدەهێڵێت، دوای هاتنەوەی دەبینێت كەسێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدایە، بۆیە شۆفێری تاكسییەكە پەیوەندی بەهێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات و دەستبەجێ هێزەكان دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە هەوڵیداوە بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەكە و پێشتریش فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "تۆمەتبارەكە بەناوی (ج ، ع ،ح ) بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە".