روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک بارزانییەوە

سه‌باره‌ت به‌ پرسى ديل و بێسه‌روشوێنكراوه‌ كوه‌يتييه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

نووسينگه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا وه‌ڵامى راگه‌ياندنكارێكى كوه‌يتى دايه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ پرسى ديل و بێسه‌روشوێنكراوه‌ كوه‌يتييه‌كان.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌  

بەم دواییە هەندێ کەناڵی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی کوەیت، لەسەر زاری سەرۆک مسعود بارزانی باسیان لە هەندێ زانیاری لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکان کردووە، لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو وڵاتەوە راگەیاندنکارێک بە ناوی نەجم عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، سەرۆک مسعود بارزانی پێی راگەیاندووە کە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی کوردستاندا، دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانی لێ نێژراوە.

لەکاتێکدا سەرۆک مسعود بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناودەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاوکراوەتەوە بەتەواوی رەت دەکاتەوە. جەخت دەکاتەوە کە هەر کات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بکەوێت، برایان لە وڵاتی کوەیت ئاگادار دەکاتەوە. ئاماژەش بەوە دەدات لەم رووەوە کوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر دیل و بێ سەروشوێن لەسەر دەستی رژێمی رووخاو بە چارەنووس نادیاری ماونەتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

19ی کانوونی یەکەمی 2018