له قه‌ره‌چووغ مۆڵگه‌كانى داعش بۆردومان كران
چه‌كدارانى داعش مه‌ترسييان له سنوورى پارێزگاكانى كه‌ركووك و نه‌ينه‌وا درووست كردووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مۆڵگه‌كانى داعش له سنوورى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كران.
گوتيشى: فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و تۆپخانه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سنووره‌كه، مۆڵگه‌كانى داعشيان له به‌رزاييه‌كانى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش، له ناوچه‌ى به‌رزاييه‌كانى قه‌ره‌چووغ خۆيان حه‌شار داوه و مه‌ترسييان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان له سنوورى پارێزگاكانى كه‌ركووك و نه‌ينه‌وا درووست كردووه.
ئ.ر