فیفا نوێترین ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران لوتكه‌ی باشترینی كیشوه‌ری ئاسیای گرتووه

فێدراسیۆن تۆپی پێ نێودەوڵەتی ناسراو بە '' FIFA" دوایین پۆلینی هەڵبژارەکانی تۆپی پێ جیهانی بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و لەم پۆلینەدا هەڵبژاردەی بەلجیکا وەکو مانگی رابردوو لە پێشەنگ مایەوە.
پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2018 فیفا ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی بۆ دوایین مانگی ئەم ساڵە بڵاوکردەوە و لەو ریزبەندیەدا هەڵبژاردەی بەلجیکای سێیەمی مۆندیالی رووسیا کە مانگی رابردوو پێشەنگایەتی وەرگرتبوو، لە شوێنی خۆیان مانەوە و ئەمساڵیان وەکو پێشەنگ کۆتایی هێنا.
پلەکانی دیکەی ئەم ریزبەندیە هیچ گۆڕانکارییەکی بە خۆیەوە نەبینیوە و هەڵبژاردەی فڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی 2018 لە پلەی دووەم مایەوە و بڕازیلیش وەکو مانگی رابردوو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
كرواتیا پله‌ی چواره‌می گرتووه، ئینگلاند و پورتوگال له پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م دێن، له پله‌كانی حه‌وته‌م تا ده‌یه‌م ئۆرگوای، سویسرا، ئیسپانیا و دانیمارك ده‌بینرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌رزترین پله‌ی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا گرتووه كه له پۆلێنی 29ـه‌م دێت، قه‌ته‌ر كه بڕیار میوانداریی مۆندیالی 2022 بكات له پله‌ی 93 دێت.