پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق وه‌كو خۆی ده‌هێنرێته‌وه په‌رله‌مان
پشكی كورد به رێژه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه
K24 - به‌غدا:
ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقی تاووتوێ كرد و په‌رله‌مانتارانی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نن، حكوومه‌ت له زیادكردنی بودجه‌ی كوردستان په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، وه‌كو چۆن حكوومه‌تی پێشوو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به 12.67% د‌یاریكردبوو، دووباره به‌و شێوه‌یه پرۆژه یاساكه هێنراوه‌ته په‌رله‌مان و ده‌ستكاری نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی پێشووی به‌رپرسانی عێراقه، گوایه به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم زیاد ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه 14%.
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، وه‌كو كورد 9 تێبینیان له پرۆژه یاساكه هه‌بووه و نوێنه‌رانی دیكه‌ش نزیكه‌ی 47 تێبینییان هه‌بوو، به‌ڵام دیسان پرۆژه‌كه وه‌كو خۆی نێدراوه‌ته په‌رله‌مان و هیچ به‌ڵێنێك جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ره‌شنووسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2019ی عێراق، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده كرابوو، دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد نیگه‌رانییان له پرۆژه‌كه ده‌ربڕی، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی به‌شه بودجه پێكهێنرا و بڕیاریش بوو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم زیاد بكرێت، به‌ڵام جارێكی دیكه وه‌كو نێردراوه‌ته‌وه په‌رله‌مان.