حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر "بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستێك" هاته ده‌نگ
هه‌ر به‌ڵگه‌يه‌ك هه‌يه بڵاوبكه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ناوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان گوایه بۆ خانوو هاوكارییان كرابێت، سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌كه هه‌ڵبه‌ستراوه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانه‌وه
ماوه‌يه‌كه هه‌ندێک له په‌يج و ئه‌كاوه‌نته‌كانى سۆشياڵ ميديا ليستێكيان به ناوى ژماره‌يه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند بڵاوكردووه‌ته‌وه گوايه بۆ كڕينى خانوو هاوكارييان كراوه و له پاره‌ى حكومه‌ت به سه‌تان هه‌زار دۆلاريان دراوه‌تێ!
به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌تيده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موو لايه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه كه سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌كه و ئه‌و ليسته به ته‌واوى دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕاست نييه، به‌ڵكوو مه‌به‌ست و مه‌رامێكى ناديارى له پشته. هه‌ر كه‌سێكيش به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌يه، با بڵاوى بكاته‌وه.
نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران
20/12/2018"