وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى له كار كێشايه‌وه
دواى يه‌ك رۆژ له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيمس ماتيس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى راگه‌ياند.
دواى يه‌ك رۆژ له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌و وڵاته دهستيلهكار كێشايه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ماتيس نامهيهكى ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كردووه و ناكۆكى خۆى له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانى تره‌مپ خستووه‌ته‌ڕوو.
له نامه‌كه‌دا ماتيس باسى له‌وه كردووه، پێويسته ئه‌مه‌ريكا هاوپه‌يمانييه به‌هێزه‌كانى بپارێزێت و رێزى هاوپه‌يمانه‌كانى بگرێت.
پێش ئه‌وه‌ى پێنتاگۆن نامه‌كه‌ى ماتيس بڵاوبكاته‌وه، تره‌مپ له تويتێكدا رايگه‌ياند، وه‌زيرى به‌رگرى له كۆتايى مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى داهاتوو خانه‌نشين ده‌بێت.