ره‌ئوف حه‌سه‌نى چيرۆكنووس و وه‌رگێڕ كۆچى دواييكرد
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد
K24 – سلێمانى:
چيرۆكنووس و ئه‌ديبى كورد ره‌ئوف حه‌سه‌ن سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد.
ره‌ئوف حه‌سه‌ن له ده‌يه‌ى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييدا به تايبه‌تى له بواره‌كانى شانۆ و چيرۆكدا رۆڵ ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها له بواره‌كانى گه‌ردوونناسى، رۆژنامه‌نووسى، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى نووسين و به‌رهه‌مى هه‌يه.
ئێستا ته‌رمى كۆچكردوو له مزگه‌وتى شێخ فه‌ريده له شارى سلێمانى و بڕياره دواى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمه ئاينييه‌كان، به به‌شدارى كه‌سوكار و خزم و دۆستانى ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكرێت.
رەئووف حەسەن لەدایکبووی 1945ه لە سلێمانی و ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 73 ساڵيدا له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد.
چه‌ند نموونه‌يه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانى:
گەردوون universe l لەساڵی 1967
*کورتە چیرۆکه‌كانى:
سبەینێ باوکت دێتەوە
دەرزی ئەژنی خەمەکان
وێنەکانی خوشکت
*رۆمان:
خۆری تار یان کۆچی سوور (ڕۆمان)
*رۆژنامەوانی:
هەواڵنێری تەلەفزیۆنی
گۆڤاری رۆژنامەوانی و هەڵسەنگاندنێک
لە بەینمان دەرناچێت
ئەلف و بێی رۆژنامەگەری
*وەرگێڕان:
تیۆری نیسبی چییە؟
هونەری جەنگ (2004)
سۆفیگەری (2005)
کوردناسی (2006)
*رەخنەی ئەدەبی
کرێکار و چیرۆکی کوردی
ئەندێشە جوانەکانی رۆح لە چیرۆکی کوردی‌دا
خولیای مەیموونە سپیيه‌کان
.jpg)