سيروان بارزانى: له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا 45 جار مۆڵگه‌كانى داعش له‌ قه‌ره‌چووغ بۆردومان كراوون

بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە بنکەکانی داعشيان لە چیای قەرەچووخ بۆردومان كرد.

سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێڕ به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە فڕۆکە و تۆپخانە، 45 جار بنکەکانی داعشیان له‌ چیای قەرەچووخ له‌ سنووری مه‌خموور بۆردومان كردووه‌.

لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە چەندین جار بنکەکانی داعشی لە سنووری شارۆچکەی مەخموور بۆردومان کردووە و دوێنێش هاوپه‌یمانان بنکەکانی داعشیان لە گوندی عەلیاوە لە دامێنی چیای قەرەچووخ بۆردومان کرد.