گۆڕان لەبارەی بەشداریكردن لە حكوومەت بڕیار دەدات
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەشاری سلێمانی کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بەشداریکردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هەفتەی رابردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەوە. دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، رۆژی 20/12/2018 جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە گۆڕانكارییە نێوخۆییەكان و بەشداریكردن لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی كۆبووەوە. ھەروەك بڕیاریشە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە بدات.