سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی رەئووف حەسەن دەردەبڕێت
"خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم"
K24 – هه‌ولێر:
بەبۆنەی کۆچی دوایی رەئووف حەسەن، نووسەر، وەرگێڕ و رۆشنبیری کورد، سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.
سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەکەی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی رەئووف حەسەن و سەرجەم نووسەر و رۆشنبیران دەربڕیووە و هیوای دڵنەواییان بۆ دەخوازێت.
ره‌ئووف حه‌سه‌ن له ده‌يه‌ى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييدا به تايبه‌تى له بواره‌كانى شانۆ و چيرۆكدا رۆڵ ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها له بواره‌كانى گه‌ردوونناسى، رۆژنامه‌نووسى، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى نووسين و به‌رهه‌مى هه‌يه.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
22ـی12ـی2018