به فه‌رمی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان وه‌ستا
به‌هۆی 3 هۆكاری تایبه‌ت خوله‌كان وه‌ستێنران

فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته رابگرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 22 دێسێمبه‌ری 2018، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا فێدراسیۆنی كوردستان به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واو ئاژاوه‌كانی گه‌ڕی رابردووی خولی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رابگرن و دوای ئه‌م هه‌فته‌یه خوله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
خولی نایابی كوردستان 10 گه‌ڕی لێ به‌ڕێوه‌چووه و یانه‌ی دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له پێشه‌نگه، له خولی پله‌یه‌كی كوردستانیش پێنج گه‌ڕی به‌ڕێوه‌چووه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا سیروانی پێشه‌نگه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا خاك له‌پێش هه‌موو یانه‌كانه‌وه ده‌بینرێت.