"بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌م راهێنه‌ره بكاته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی"
"بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤاڵڤێردی درێژ نه‌كاته‌وه"
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، به‌رپرسانی بارسێلۆنا 3 جار بۆ چاودێریكردنی ئه‌م راهێنه‌ره سه‌ردانی ئیتاڵیایان كردووه.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دێلۆ سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 دێسێمبه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ساسولۆ بكه‌نه جێنشینی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤاڵڤێردی نوێنه‌كاته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا چاودێری (رۆبێرتۆ دی زێربی) راهێنه‌ری ساسولۆ كردۆته ئامانج.
دێ رێربی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌یسی میلان یاری كردووه، دواتر یاری بۆ یانه‌كانی لیچی، كاتانیا، نلپۆلی و بریشیا كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كانی (فۆگی، پاڵێرمۆ، بێنڤێنتۆ و ساسولۆ) كردووه.
.jpg)