تره‌مپ: برێت مه‌كگورك ناناسم
ئۆباما دایناوه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین هه‌ڵوێستی خۆیدا له باره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگورك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه ناناسێت و روونیشی ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستنیشان كراوه.
تره‌مپ كه به تویته‌كانی گوزارشت له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نووسیویه‌تی: "برێت مه‌كگورك، كه من نایناسم، له‌لایه‌ن ئۆباماوه له 2015 ده‌ستنیشان كراوه، ده‌بوایه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت".
هه‌ر له درێژه‌ی تویته‌كه‌ی، تره‌مپ نووسیویه‌تی: "به‌ر له جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ته‌نها هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوه پرسه‌كه‌یان گه‌وره‌كردووه كه له بنه‌ڕه‌تدا شتێكی گرنگ نییه".
به هۆی بڕیاری له ناكاوی تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، هه‌ریه‌ك له جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
برێت مه‌كگورك له نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا، باسی له‌وه كردووه، ئاماده نییه پابه‌ندی سیاسه‌تێكی له‌ناكاو گۆڕاوی تره‌مپ بێت، كه به‌بێ راوێژی كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر بڵاوی ده‌كاته‌وه.
Brett McGurk, who I do not know, was appointed by President Obama in 2015. Was supposed to leave in February but he just resigned prior to leaving. Grandstander? The Fake News is making such a big deal about this nothing event!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 23, 2018
ئ. م