بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی ھەژاند
"بوومەلەرزەكە بە گوڕی 11 كم بووە"
K24 - ھەولێر
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،4 پلە خانەقینی ھەژاند.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "بەیانی ئەمڕۆ 23/12/2018، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،4 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووریی 11كیلۆمەتر لە خانەقین بە قوڵایی 13 كیلۆمەتر روویدا".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە بوومەلەرزەكە ھیچ زیانێكی نەبووە.
