شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە سنووری پارێزگای دھۆك بەفر زیاتر لە ناوچەكانی دیكە دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و ھەور دەبێت.

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی دووشەممە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناو شارەكان باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.
