ماتیچ: مۆرینهۆ هه‌ڵه‌ی نه‌بوو، یاریزانه‌كان به‌رپرسیاربوون
ماتیچ ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رگری له مۆرینهۆ ده‌كات

له دوای رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری به‌لجیكی، نیمانیا ماتیچ بووه دووه‌مین یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رگری له مۆرینهۆ ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مۆرینهۆ هه‌ڵه‌ی نه‌بووه و یاریزانه‌كان به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه خراپه‌ی مان یونایتد بوون.
نیمانیا ماتیچ كاتێك له 2017 له‌سه‌ر داخوازی و پێداگیری مۆرینهۆ په‌یوه‌ندی به مان یونایتد كرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئێمه‌ی خسته دۆخێكی خراپ و هه‌موومان به‌رپرس بووین.
له دوای دوورخرانه‌وه‌ی مۆرینهۆ، به‌شێك له یاریزانه‌كان به ئاشكرا خۆشحاڵی خۆیان به نه‌مانی راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه ده‌ربڕی دیارترینیان (پۆڵ پۆگبا و لوك شا‌و) بوون، به‌ڵام ماتیچ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان پێیوایه مۆرینهۆ هیچ هه‌ڵه و تاوانێكی نه‌بوو.
ماتیچ كه پێشتر له یانه‌ی چێڵسیش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ یاری كردووه، ده‌شڵێت: له تۆپی هه‌موو شتێك قابیلی روودانه، پێموایه هه‌موومان كه‌مته‌رخه‌م بووین، ده‌بوو به رووحێكی جه‌نگی و به ئامانجی ململانێی ناسناوه‌كان یاری بكه‌ین، ناشزانم دواتر له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر كاردیف سیتی به راهێنه‌رایه‌تی سۆڵشایه‌ر چی روویدا و 5 گۆڵمان تۆمار كرد، به‌ڵام له هه‌موو دۆخێك‌دا پێموایه مۆرینهۆ هه‌ڵه نه‌بوو.